AP ١٤٠٢ گەڵاڕێزان ١٦ ١١:١٧

لە کەرتی ڕۆژاوای ڕووباری فراتەوە؛

هێرشی تۆپخانەیی کرایە سەر بنکەی هەسەدە لە دەیرەزوور

هێرشی تۆپخانەیی کرایە سەر بنکەی هەسەدە لە دەیرەزوور

بنکەی هێزەکانی هەسەدە لە دەڤەری ڕۆژهەڵاتی دەیرەزوور کرایە ئامانجی هێرشی تۆپخانەیی و خومپارەکانی سەر بە هێزەکانی حکومەتی ناوەندەی سووریا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هێزەکانی سەر بە حکومەتی ناوەندەی سووریا نیوەشەوی یەکشەممە، بنکەی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک، لەلای کەرتی ڕۆژاوای ڕووباری فراتەوە کرایە ئامانجی هێرشی خومپارەیی و تۆپخانەیی.

سەرچاوەیەکی سەربازی هەسەدە ڕایگەیاند کە هێزەکانی سەر بە حکومەتی ناوەندی سووریا نیوەشەوی یەکشەممە بنکەی سەربازی هەسەدە لە نزیکی کەنارەکانی ڕووباری فرات لە شارۆچکەی ئەلعوایج و زیبان کرایە ئامانج.

پێکدادانی توند لە نێوان هێزەکانی سەر بە حکومەت ناوەندی و هێزەکانی هەسەدە هاتە ئاراوە و هێرشبەران دوای تەواو بوونی تەقەمەنییەکانیان کشانەوە.

هێزەکانی هەسەدە جەختیان کرد کە خەسارەکان لەسەر ئەو بنکە کەم بووە ە خساری گیانی بەدواوە نەبووە.

News ID 47950

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha